سیکوچکەی ویستی زلهیزەکان
لە میژووی مرۆڤایەتی دا ، بەرژەوەندیەکان لەسەرەوەی مافی مرۆڤ کارا بووە و هەر ولات و زلهیزیک بۆ بەرژەوەندی ولاتی خۆی سیاسەتی کردووە و دەیکات ، سیاسەتکردن خۆی لە ریکارە دیپلۆماسیەکان لە مابەینی دو ولات یان چند ولات یا هاوپیمانی چندین ولات ئەبینیتەوە بە تایبەتی لە سەدەیەک ئەژین کە جیهانی سەرمایەداری و شۆرشی خێرایی تەکنەلۆجیا و کیشە سیاسی و مذهبی جەمسەرەکان و جەمسەرگیری زلهێزەکان نارونی حەدەثەکان ، بیهیوائیەک ئەخاتە ناو جەرگەی کۆمەلگاکان ،
لیرەدا دەمهەوەیت ئیشارە بە سیگۆشەی ستراتیجی پیشخابوور بکەم کە ئەم سیکوچکەیە هەر زلهیزیک یان لایانیک خاوەنی بیت ئەوە تارادەیەک براوە ئەبیت نابیت لەبیری بکەین کە پیلان و دوژمنایەتی لایانی مقابلیشی بەدوا دادیت، ئەم سیکوچکەیە خۆی لە سنووری نیوان سێ دەولەتی عراق و سوریا و تورکیا ئەبینیتەوە، کە نە تنیا سنوریکی بازەرگانی زۆر گرینگە بۆ هەریم بە تایبەتی و باکوور و رۆژئاوای کوردستانیش بەگشتی ، لە روی جیئۆپۆلیتیکیەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە زلهیزان بەرامبەر بە یەک بەکاری بینن و ئەو کارتە تا ئیستا هەریم زۆر بە باشی بەکاری هیناوە و پشتیوانی و دوژمنایەتی دوست و دوژمنی کوردستانیشی بەدوا داهاتووە، لە کاتیک دا چیای شنگال ئەو سیگۆشەیەی لە روی ئەمنیشەوە ستراتیجی تر کردووە، کاتی خۆی لەسەر ئەم چیایە سەدامی دیکتاتۆر 39 سارۆخی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و توانی تا رادەیەکی زۆر کارا ئامانجی بپیکیت لە کاتیک ئیسرائیل بە پاسەوانی ئەتۆمی ئەمریکا دژ بە روسیا دەناسریت و هەر کاتیک کە روسیا پەنا بباتە چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل لە ئەو کاتەدا ئەرکی بەرامبەر روسیا دەست پیدەکات بە ئەو پییەی ولاتیکی زلهیزی ئەتۆمیە، لە لایەکی تر ریرەوی هیلالی شیعی ئیرانە کە ئەم ریگایە بە شیوەیەکی بەرچاو بۆ گەیاندنی چەک و پیداویستی سەربازی بۆ گروپە تیرۆریستیەکانی بەرەی مقاومەی ئیرانی ئاسان دەکات ، بەلام دەستهەلاتدارانی ئەو ناوچەیە ریگرن لە ئەوە، لە لایەکی تر بۆ بەریتانیا ریرەویکی باشی گەیاندنی نەفتی کەرکوکە بە بەندەری جیهانی تورکیا و بە بازارکردنی و هەروەها ریرەوی جادەی ئەبریشەمی سینیە کە لەدەست بوونی ئەو ریرەوە وادەکات کە رۆژهەلاتی ناوەراست چیتر کار بە دۆلاری ئەمریکی نەکەن و یۆهانی سینی جیگرەوەی دۆلار بیت کە ئەوە ئابووری دۆلار دادەرمینیت تا رادەیەک ، لە لایەکی تر کە تورکیا بە پەیماننامەی میللی خۆی دەزانیت و بەداخەوە ئەو ناوچانە لە لایان پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ تورکیا دەپاریزریت تا ئەوکاتەی گۆرانکاری ناوچەیی رو ئەدات و ماوە ماوە بەشیک لە ئەو ناوچانە تەسلیم بە تورکیا دەکات، ئەوەی کە من ئیشارەم پیدا دەمینیتەوە سەر سیاسەتکردن و بەکار هینانی بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان لە لایان حکومەتی هەریم . لەبەر ئەوە بزانن کە هیچ کاتیک ئەمریکا عراق بە تایبەت هەریمی کوردستان هیچ کاتیک جی ناهیلیت ، لە بابەتی داهاتووم سرنج دەدەمە سەر شەری سیاسی ناوبەری بەریتانیا و ئەمریکا و جیگرەوەی کشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا لە دوای شەری جیهانی دووەم
جیهانگیر عالی دۆلەمەری
بابەتی داھاتوو
ڕەنگە بە دڵت بن