کۆنفرانسی ساڵانەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لۆڤین، بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و چەند پەرلەمانتارێک و سیاسییەکی بەلجیکا بەڕێوەچوو، کە هەندێکیان وتاریان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ناوەند و کورد دووپات کردەوە.
ڕۆژی ٩ی ئازاری ٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لۆڤینی بەلجیکا کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەست، کە لەلایەن جێگری بەرپرسی ناوەند خاتوو ناسک نەسیریەوە بە وتارێکی گەرم و گوڕ بەخێرهاتنی میوانان و ئەندامانی ناوەند دەستی پێ کرد، تێیدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دلاوەر ئاژگەیی بەشداری کرد و وتارێکی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ناوەند پێشکەش کرد و، تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ کۆنفرانس دەربڕی. هەروەها زێغەر دیبیسەر، نۆێنەری پارتی پارتی لیبراڵی نیشتمانی N-VAلە ناوچەی ڤلاندێرن وتارێکی پێشکەش کرد و بە گەرمی پشتیوانی خۆی بۆ کورد دەربڕی. جێی باسە، ناوبراو یەکێکە لە دۆستەکانی کورد. پەرلەمانتار کۆنمێتسو لە پارتی N-VA بە ناردنی پەیامێک پشتگیری کۆنفرانسکەی کرد. هەروەها ڤێرلی بۆڤین و مود ڤانهۆڵ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لۆڤین لە پارتی N-VA بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
هاوکات نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا، ئاراس ئیسماعیل بەرپرسی کۆمەڵەی هیڤی و ئەکرەم حەمۆ بەرپرسی بەشی سەنگەر و پێشمەرگە لە ئەوروپا عەبدولرەزاق مەجید لە کۆنفرانسکەدا قسەیان کرد و لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە کارەکانی ناوەند کرد. عەبدولرەزاق مەجید، بۆ کار و چالاکییەکانی ناوەند، تابلۆیەکی پێکهاتوو لە وێنەی سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی پێشکەش بە بەرپرسی ناوەند مەزڵوم دێلی کرد.
دواتر کۆڤان ئامێدی بەرپرسی کاری ڕێخکستن و سکرتێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وتارێکی لەسەر کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و بارودۆخی نوێ پێشکەش کرد.
جێی باسە، کۆنفرانسەکە بە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی بەردەوام بوو و ٩ کەس بۆ دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران. هەروەها ژنان و گەنجان لە دەستەی بەڕێوەبەریدا بەشدارییان کرد