بەریتانیا: ناوەندی پێرمینگهام و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد چالاکییەکیان ئەنجام دا

ناوەندی بێرمینگهام و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە چالاکییەکیان ئەنجام دا، کە خۆی لە ئێوارە کۆڕێک دەبینییەوە و بەشدارانیشی دەستخۆشیان لە ئەنجامدانی وەها کۆڕێک کرد.

ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە ئێوارە کۆڕێکیان بۆ چیرۆکی باوکی شاگوڵ ساز کرد، كە قادر سەمەد نووسەری چیرۆكەكە و میدیاكار چیرۆكەكەی خوێندەوە. ناوەڕۆکی چیرۆکەکە باس کردن بوو لە ڕۆڵی باوك بەرامبەر ئافرەتان لە كۆمەڵگە و هزری پیاوی كورد لە ئەوروپا لەمەڕ ئازادی و مافەكانی ئافرەتان.

سەرەتای كۆڕەكە، بە ئاوازی ڕەسەنی كوردی سەنتوور لەلایەن شاكار دەستی پێ كرد و، دواتر لەلایەن قادر سەمەد لە ڕێگای چیرۆكەكەیەوە ماف و ئازادی ژن و ئافرەتانی كوردی لە ئەوروپا خستەڕوو، لەگەڵ تەواوی ئەو هەوڵانەی، كە پیاوان دەرهەق بە ئافرەت و ژنانی كورد لەسەر ماف و ئازادییەكانیان ئەنجامی دەدەن.

دواتر مایك ئازادكرا بۆ ئامادەبوان و كۆمێنت و بۆچوونی خۆیان لەسەر بەپێزی بابەتەكە خستەڕوو و دەستخۆشیان لە ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و، ڕۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن