کۆنفرانسی ناوەندی بەلجیکا بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا

كۆنفرانسی ناوەندی بەلجیکا بە سەركەوتوویی ئەنجام درا

بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بەلجیکا ، کۆنفرانسی خۆیان ئەنجام دا و تێیدا دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

رۆژی یەکشەممە، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی کۆڤان ئامێدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، كۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی- بەلجیکا بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو و ئەندامانی دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندەکە هەڵبژێردران.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان و سەركاروانى شەهیدان باوکی رۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر دەستی پێ کرد. هەروەها سروودی نەتەوەیی کوردستان پێشکەش کرا.

دواتر کۆڤان ئامێدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، باسی لە ئامانج و کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن کرد. پاشان جهانگیر دۆڵەمەری باسی لە کارنامەی کۆنفرانسەکە کرد.

لە دوایین بڕگەی کاری کۆنفرانسدا، بە ڕەزامەندی تەواوی ئامادەبووانی کۆنفرانس و لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتی-یدا دەستەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا هەڵبژێردران، کە پێکدێن لە:

جیهانگیر عالی دۆڵەمەری، بەرپرسی ناوەند
اترانیک شاهین، جێگری بەرپرسی ناوەند
دڵشاد باکووری، سکرتیری ناوەند
سەفەر عەبدولڕەزاق، بەرپرسی بەشی رێکخستن
بۆغۆس نیشان، بەرپرسی بەشی دارایی
مستەفا شاکر ستوونێ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە
بارش باکووری، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان
شڤان ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندن
لاوا ئەحمەد، بەرپرسی ئافرەتان
شوان مستەفا بیتکاری، بەرپرسی گەنجان
فەرشاد گرتکانە، بەرپرسی بەشی وەرزش

جێی باسە، لە كۆنفرانسەكەدا دکتۆر دیار مەلا محەمەد ئەمین ئەندامی لیژنەی باڵای ڕاوێژکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری چەندین پارت و لایەنی سیاسیی تێیدا بەشداربوون.

ڕەنگە بە دڵت بن