سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کۆبوونەوە.
شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، دکتۆر نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان کۆبوونەوە.
جێی باسە، کۆبوونەوەکە لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کار و چالاکی کۆنفدراسیۆن و فدراسیۆن و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بوون، کە لە خزمەت دۆزی ڕەوای کورد و کوردستاندا بن، هاوکات کۆبوونەوەکانیش بەردەوامییان دەبێت.