ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی و ئەندامانی ناوەندی لەندەن و پێرمینگهام بەشداری یادێکی تایبەت بە کوردیان کرد

بەریتانیا: ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی و ئەندامانی ناوەندی لەندەن و بێرمینگهام بەشداری یادێکی تایبەت بە کوردیان کرد
ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و ناوەندی ڕەوەندی بێرمینگهام بەشدارییان لە یادی کیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان کرد، کە بە سەرپەرشتی پارێزگاری لەندەن لامبێس بەڕێوەچوو.
لە ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢٤، بەختیار وەیس ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید و ئەنفال و جینۆسایدی 182هەزار کورد بە گشتی و هەشت هەزار بارزانی کرد، کە بە سەرپەرشتی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لەندەن لامبێس بەڕێوەچوو.
لە هەریەکە لە ديار بيودەك، خاتوو شەوبۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی لەندەن و، د.محسین بەرپرسی دارایی ناوەندی بێرمینگهام و خاتوو جیلان جمال بەرپرسی پەیوەندییە بیانییەکانی ناوەندی بێرمینگهام و نزار هەورامی بەرپرسی گەنجان و لاوانی ناوەندی بێرمینگهام، بە فەرمیی بەشداری بوون، تێیدا بەختیار وەیس وەک کەسێکی سەرکەوتوو لە بواری کاری رێکخراوەیی و دیپلۆماسی لە بەریتانیا خەڵاتی پێ بەخشرا. هەر لە مەراسیمەکەدا خەڵات درایە چەندین کەسایەتی بواری ڕێکخراوەیی و سیاسی.
مەراسیمەکە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو، کە زۆربەی زۆری کەسایەتی و کادر و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسیی و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان ئامادەی بوون.
لە مەراسیمەکەدا ئەنفال و کیمیابارانکردنی نەتەوەی کورد باسی لێوەکرا و، وەک تاوانێکی چەپەڵی ڕەشی دژ بە مرۆڤایەتی و دەرهەق بە گەلی کورد لە مێژووی مرۆڤایەتی و یادەوەری گەلانی جیهان و ناوەندەکانی بڕیاردا دەمێنێتەوە. هاوکات جەختکرایەوە، کە گەلی کورد نەتەوەیەکی زیندوو و خۆڕاگرە، بۆیە ناتوانن لەناوی بەرن و لە سەر خاک و نیشتمانی خۆی بیسڕنەوە، بەڵام خۆڕاگری و بەرخودانی گەلی کورد هەمیشە شکستی بە پلانی داگیرکەر و ناحەزانی هێناوە.

ڕەنگە بە دڵت بن