بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شەوی شەممە ٢٣-٣-٢٠٢٤ وێبنارێک لە ڕێی بەرنامەی زوومەوە بۆ دوو نوێنەری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی لۆبی کردن سازدەکات.
وێبینارێک سازدەکەین بۆ بەڕێزان:
د. عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
بابەت: چمکی لۆبی چی دەگەیەنێت؟ هۆکاری نەبوونی لۆبی بەهێز بۆ نەتەوەی کوردی بێ دەوڵەت چییە؟
بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گەلێکی ژێردەستە چۆن ڕەوەندی کوردی دەتوانێت گوشار بخاتە سەر ناوەندی بڕیار لە وڵاتی نیشتەجێ بوونیان؟
د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا
بابەت: ئەو ڕەهەندانە چین، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەنگاو بنێت بۆ دروست کردنی لۆبییەکی بەهێز؟
بۆ پراکتیزەکردنی لۆبییەکی هاوچەرخی دیاسپۆرایی توندوتۆڵ لە ئیستادا بە چ ئالییەتێک دەتوانین ڕەوەندی کوردی ڕێک بخەین بۆ پرسی بە دەوڵەت بوون؟
شەممە: ٢٣ -٣-٢٠٢٤
کاتژمێر: 18:30 بەکاتی لەندەن
بەکاتی ئەوروپا 19:30
بەکاتی هەولێر 21:30