بە ڤیدیۆ: دیمانەی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەسەر پرۆژەی خوێندنی ئۆنلاین

هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە دیمانەیەکی کەناڵی ڕووداو سەبارەت بە پڕۆژەی خوێندنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی دیاسپۆرا دوا و ئاماژەی بەوەدا، کە تا ئێستاش بەردەوامن.

کۆرسی ئۆنلاینی فێربوونی زمانی کوردی بۆ کوردانی تاراوگە بەردەوامی هەیە، کە لە ساڵی 2020 وە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە خزمەت کردنی منداڵانی کورد لە دەرەوە هەوڵیدا بە ڕێگای کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی، کوردستانییانی دیاسپۆرا فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بکات بە ئۆنلاین.

پڕۆژەی هاوبەشی وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەردەوامە و ئێستا لە پۆلی یەکەوە بۆ پۆلی شەش بەردەوام دەبێ، دەکرێ منداڵانی کورد لێی سودمەند بن.

ڕەنگە بە دڵت بن