شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەیەکیان کرد.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی ئازار، بە سەرپەرشتی جیهانگیر دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ئەترانیک شاهین، مستەفا شاکر، شوان مستەفا بێتکاری، بۆغۆس نیشان، بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، کە تێیدا لە لایەن سەرهەد غەفووری بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقی ناوبراو، سەگڤان ساڵح و عومەر زاوێتەیی و سدقی تروانشی پێشوازییان لێکرا.