ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ کۆمەڵەی ناحکومی ئەلغەزالی کۆمەڵەی باکووری کوردستان، کە لە بەلجیکا چالاکی دەکات، ئیوارە خوانێکیان بۆ سەدان کەسی ئەو وڵاتە ڕێکخست.
کۆمەڵەی ئەلغەزالی هەوڵ دەدا بە گوێرەی کولتوور و بیروباوەڕی خۆیان لە بەلجیکا خزمەت بکەن و چەندین چالاکییان ئەنجام داوە، هەندێکیان لە کۆتایی هەفتەدا وانەی قورئان دەدەنە ٢٠٠ قوتابی بە کچ و کوڕ، وە کاری خێرخوازی وەکو بۆنە و گەشتە کۆمەڵایەتییەکان، وەرزشی تۆپی پێ، بۆنە ڕۆشنبیرییەکان، دابین کردنی خۆراک بۆ ١٢٠ بۆ ١٥٠ کەس لە هەفتەیەکدا و لە ٣ ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزان دا ئەنجام دەدا، هەروەها گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچە هەژار و بێ بەشەکان.
جێی باسە، کۆمەڵەی ئەلغەزالی ماوەی چەند مانگێکە بڕیاریانداوە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی برۆکسل و بە پێی یاسای بەلجیکا کارەکانیان لە ڕووی خێرخوازی و کولتووری هەماهەنگ بن