واشنتۆن پۆست: لێکۆڵەرەوە ئەمریکییەکان بەڵگەنامەی نهێنیان لە ماڵی ترامپ دەربارەی توانا ناوەکییەکانی هێزێکی بیانی دۆزیوەتەوە
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەسەرچاوەیەکی نزیک لە کەیسی دۆزینەوەی بەڵگە نهێنییەکانی ماڵی ترامپ، رایگەیاندووە، کە یەکێ لەو بەڵگانە باسکردنە لە توانای بەرگری و ئەتۆمی وڵاتێکی بیانی.
واشنتن پۆست ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرای کرد، کە یەکێ لەو بەڵگە نهێنیانەی کە لەلایەن ئێف بی ئایەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، لە فلۆریدا دۆزراوەتەوە، وێنای توانا ناوەکییەکان و بەرگرییە سەربازییەکانی هێزێکی بیانی لەخۆ دەگرێت و، ترامپ ڕووبەڕووی فشارێکی یاسایی دەبێتەوە دوای ئەوەی کە بریکارەکانی ئێف بی ئای بەڵگەنامەی نهێنیان دۆزیەوە، بەوپێیەی هەستیارییەکی زۆرن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە سەرچاوەکانی ئاشنا بە کەیسەکە کرد، کە ناوی ناهێنێت، هەندێ لەو بەڵگانەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی مار-لاگۆی ترامپ دۆزراونەتەوە، ئەوەندە نهێنین کە سەرۆک و بەرپرسانی حکومەت، یا لە ئاستێکی نزیکەوە ڕێگەیان پێنەدراوە ڕێگە بە بەرپرسانی دیکەی حکومەت بدەن بیانزانن، بەڵام ناوی ئەو وڵاتەی نەهێناوە، کە بەرگری و توانای ناوەکی چەند و چۆنە.