کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزیدی ، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکەن و دەڵێن: جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایییەکی گەرم لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان دەکەین.
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایییەکی گەرم لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە و هەموو ساڵێک بە ئارامی و دڵخۆشییەوە بە سەر کوردستان و هەموو خوشک و برایانی ئێزدیدا تێپەڕ بێت.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
2024-04-17