بەریتانیا 115 ملیۆن دۆلار بۆ ئەم مەبەستە دابین دەکات

جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە وەبەرهێنانی زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند بەرامبەر (115 ملیۆن دۆلار)، بۆ پشتگیریکردنی وڵاتانی گەشەسەندووی دژی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا داببین دەکات.

وەزارەتی دەرەوە گوتی: کلیڤەرلی دەشڵێت، کە خۆشگوزەرانی درێژخایەن پەیوەستە بە گرتنەبەری کار لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و، زیادکردنی وەبەرهێنان لە وزەی نوێبوونەوە لە جیهاندا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئێستا لە شارەدێی هاوینەهەواری شەرم ئەلشێخ -ی میسرە، کە کۆنگرەی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP27)ی تێیدا بەڕێوەدەچێت، زیرەکانە لە لێدوانێکیدا وتی: “کاتی ئەوە هاتووە هەموو گەلان کارەکانیان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەنگاو بنێن و، گۆڕانکارییەکی بەرجەستەی پێویست بهێننە دی”.

ڕەنگە بە دڵت بن