لەماوەی پەنجا رۆژی خۆپیشاندانەکان چەندین کەس شەهیدکراون و زیاتر لە سەدانیان بریندارکراون 

لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ خۆپیشاندان و بەرخودانی بەردەوامی ٣٨ شاری رۆژهەڵاتی کوردستان، نزیکەی ٦١ هاوڵاتی شەهیدکراون و، زیاتر لە ٥٠٠٠ هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت برینداربوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ئەو ٦١ هاوڵاتییە گیانبەختکردووە لە ماوەی خۆپیشاندانەکان، ٥١ حاڵەت واتە ٨٣.٦٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان گیانیان لەدەستداوە.

پۆلێنبەندی ڕێژەی گیانبەختکردووان بەپێی چۆنیەتی شەهیدکرانیان:

-تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان: ٥١ حاڵەت بەرامبەر بە ٨٣.٦٪ کۆی گشتی

-گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجە: ٥ حاڵەت بەرامبەر بە ٨.١٪ کۆی گشتی

-گیان لەدەستدان بەهۆی لێدانی باتۆم: ٤ حاڵەت بەرامبەر بە ٦.٦٪ کۆی گشتی

-گیان لەدەستدان بەهۆی بەرکەوتن بە گازی فرمێسک ڕێژ: ١ حاڵەت بەرامبەر بە ١.٧٪ کۆی گشتی

-لە ٦١ هاوڵاتی کوردی گیانبەختکردوو، ٥٣ کەسیان لە شارەکانی کوردستان و ٨ کەسی دیکەیان لە شارەکانی دیکەی ئێران شەهیدکراون.

-لەکۆی ٦١ کەسی گیانبەختکردوو، ٨ کەسیان ژن و ١١ کەسی دیکەیان منداڵن.

پۆلێنبەندیی ٦١ هاوڵاتیی گیانبەختکردوو بەگوێرەی شارەکان:

سنە:

١-داریوش عەلیزادە ٢- پەیمان مینبەری ٣- محەممەد ئەمینی ٤- یەحیا ڕەحیمی ٥- عەزیز مورادی ٦- ڕامین فاتیحی ٧- محەمەد شەریعەتی (خەڵکی موژ ٨- کەیوان دەرویشی ٩- محەممەد لووتفوڵڵاهی ١٠- سارینا ساعیدی (١٦ ساڵ) ١١- ئیبراهیم میرزایی (خەڵکی دێولان) ١٢- موعمن زەندکەریمی) ١٨ ساڵ).

کرماشان:
١-مینۆ مەجیدی (خەڵکی قەسری شیرین) ٢- ڕەزا شەهپەرنیا ٣- ئەمیر حوسێن بەساتی (١٥ ساڵ) ٤- ئارمین سەیادی (١٨ ساڵ) ٥- سینا نادری ٦- ڕامین کەرەمی (خەڵکی سەرپێڵی زەهاو).

مەهاباد:
١- ئیسماعیل مەولوودی ٢- کوبرا شێخ سەقا ٣- زانیار ئەبووبەکری ٤- شاهۆ خزری ٥- فریشتە ئەحمەدی (خەڵکی سەردەشت) ٦- مەسعوود ئەحمەزادە.

شنۆ:
١-ئەمین مەعریفەت (١٦ ساڵ) ٢- میلان حەقیقی ٣- سەدرەدین لێتانی ٤- عەبدولەسەلام قادر گڵوان ٥- سامان قادرپوور.

ئورمیە:
١-فەرجاد دەرویشی ٢- عەبدووڵڵا محەممەدپوور (١٦ ساڵ) ٣- دانش ڕەهنما ٤- نیما شەفیق دوست (خەڵکی سەڵماس و تەمەن ١٦ ساڵ) ٥- نەسیم سدیقی (خەڵکی ساین قەڵا).

شاباد:
١-سەعید محەممەدی ٢- ئەمیر فوولادی (١٦ ساڵ) ٣- ئیمان محەممەدی.

پیرانشار:
١-زەکەریان خەیاڵ (١٦ ساڵ) ٢- سەمەد بەرگی نیا ٣- کۆمار دەرئوفتادە (١٦ ساڵ).

بانە:
١-موتەلیب سەعیدپیرۆ ٢- فەرەیدوون فەرەجی ٣- داستان ڕەسووڵ محەممەدئاقا (خەڵکی باشووری کوردستان).

سونقوڕ:
١- عەلی ڕەزا فەتحی ٢- ڕۆزبێ خادمیان ٣- محەممەد زارعی.

قوچان:
١-عەلی موزفەری (١٧ ساڵ) ٢- مهدی بەبرنژاد.

دیواندەرە:
١-فواد قەدیمی ٢- موحسێن محەممەدی.

سەقز:
١-فەرەیدوون مەحموودی ٢- ئیسماعیل دزوار.

ئیلام:
١-موحسین قەیسری ٢- محەممەد عەبدووڵڵاهی.

مەریوان:
١-موختار ئەحمەدی ٢- نەسرین قادری.

دێولان:
١-ڕەزا لوتفی

سەلاسی باوەجانی:

١-ئارین مورادی

بۆکان:
کەماڵ فەقیهی

قوروە:
١-نگین عەبدولمەلەکی

قەسری شیرین:
١- ئەشین ئاشام

پۆلێنبەندیی گیانبەختکردووان لە کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای سنە ٢١ گیانبەختکردوو

سنە: ١٢ گیانبەختکردوو، بانە: ٣ گیانبەختکردوو، دیواندەرە: ٢ گیانبەختکردوو، سەقز: ٢ گیانبەختکردوو، مەریوان: ١ گیانبەختکردوو، دێولان: ١ گیانبەختکردوو

پارێزگای ئورمیە؛ ١٩ گیانبەختکردوو

مەهاباد: ٦ گیانبەختکردوو، ئورمیە: ٥ گیانبەختکردوو، شنۆ: ٤ گیانبەختکردوو، پیرانشار: ٣ گیانبەختکردوو، بۆکان: ١ گیانبەختکردوو

پارێزگای کرماشان؛ ١١ گیانبەختکردوو:

کرماشان: ٦ گیانبەختکردوو، شاباد: ٣ گیانبەختکردوو، قەسری شیرین: ١ گیانبەختکردوو، سەلاسی باوەجانی: ١ گیانبەختکردوو

پارێزگای ئیلام؛ ٢ گیانبەختکردوو

ئیلام: ٢ گیانبەختکردوو

هاوڵاتیانی کوردی گیانبەختکردوو لە باقی شارەکانی ئێران؛ ٨ حاڵەت

قوچان: ٢ گیانبەختکردوو، تاران: ٣ گیانبەختکردوو؛ هەمەدان: ١ گیانبەختکردوو، قەزوێن: ١ گیانبەختکردوو، کەرەج: ١ گیانبەختکردوو

ئاماری دەستبەسەرکراوەکان:

لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ٤٠٠٠ هاوڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە حکومییەکان دەستگیرکراون و ڕفێندراون. هەتا ئێستا ناسنامەی ٩٤٠ کەسیان ئاشکراکراون، کە لەو ڕێژەیە ١٣٣ کەسیان ژن و ٧٩ی دیکەیان منداڵن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستگیکراوەکان بەشێوەیەکی سیستماتیک لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدان.

لەو ڕاستایەدا، هەتا ئێستا، پێنج کەس لە دەستگیرکراوان لە شارەکانی ئورمیە، ئیلام، سەقز، سنە و تاران، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

بارودۆخی بریندارەکان:

لە ماوەی دەستپێکی خۆپیشاندانەکان هەتا ئێستا، بەشێوەیەکی مەزەندەیی دەتوانین ئاماری بریندارەکان بە نزیکەی لە ٥٠٠٠ کەس ڕابگەیێنین، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان برینداربوون و دۆخی ٢٠ کەسییان مەترسیدارە.

ڕەنگە بە دڵت بن