ئەسرین عاسی شوانی
پەڕینەوە لە ئاوی ئاراس دەرخەری ئەوەیە کە لەلای کورد ئامادەی تەسلیم بون بونی نیەو ئامادەیە ڕوبەڕوی سەرجەم دوژمنانی بێتەوە،لە لای دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانیش واتا هەر پێشکەوتن و بەرەو پێش چون و ئاسۆیەکی ڕون لە ئاسمانی کوردو کوردایەتی هەڵبێت سەرجەم داگیرکەرانی کوردستان بە تورک و عەرەب و فارسەوە، سەرەڕای کێشەکانی نێوانیان لە و وێران کردنی کوردستان.
٧٧ مین ساڵیادی پەڕینەوەی باوکی کورد مه لا مستەفا بارزانی نه مر و هەڤاڵانی یاوەری لە ئاوی ئاراس, دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان لەمەهاباد, مەلا مستەفا بارزانی نەمر، لەگەڵ ٥٠٠کەس لە پێشمەرگە بارزانییەکانی کۆماری کوردستان بڕیار دەدەن خۆیان ڕادەستی حکومەتی ئێران و ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق نەکەن، بۆیە مستەفا بارزانی ڕۆژی ١٥ / ٤ / ١٩٤٧ سەرجەم پێشمەرگەکان کۆدەکاتەوە پێیان دەڵێت ئەو سەفەرەی ئێمە سەفەری هات و نەهاتە کوشتن و برینداربوون و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری تێدایە و ئامادەی هەموو ئەگەرێک بن.
دوای٥٩ ڕۆژ بەپێ ڕۆیشتن و ٣ ڕۆژ مانەوە لەسەر سنوور، ڕۆژی ١٨ / ٦ / ١٩٤٧ لە ئاوی ئاراس دەپەڕنەوە نێو خاکی یەکێتی سۆڤییەتی ئەوکات، سەرەڕای پەلاماری دوژمنان هەق وایە کوردو سەرجەم حیزبەکان بە گیانی کوردایەتی و دور لە ڕەنگ و ئینتمای حیزبایەتی قۆڵی لێ هەڵماڵێ و گەر داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان ببنە پردیش بەسەری دا نەپەڕنەوەو متمانەیان پێ نەکەن، تاکە چاوگە و متمانەیان کورد بون و کوردستانی بوون بێت.