سەرۆکی ئێران وێنەی قاسم سولەیمانی لە ئەنجومەنی گشتی بەرزکردەوە، ئیسرائیلیش وێنەی مەهسا ئەمینی لە جێی دانا 

بەرزکردنەوەی وێنەیەکی فەرماندەی پێشووی هێزی قودس، قاسم سلێمانی لەلایەن سەرۆککۆماری ئێران لەمیانەی وتارەکەیدا لە جڤاتی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە تویتەردا کاردانەوەی لێکەوتەوە و، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش بە جێگرتنەوەی وێنەی سلێمانی بە وێنەیەکی مەهسا ئەمینی وەڵامی دایەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئێرنا، ڕەئیسی لە میانەی وتارەکەیدا لە ئەنجومەنی گشتی، وێنەی سلێمانی بەرزکردۆتەوە و وتوویەتی: “پاڵەوانی شەڕی دژە تیرۆر و تێکشکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، جگە لە شەهید سلێمانی بەرگری لە ئازادی گەلان کردووە”.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئێرنا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بەڵگەنامەی تاوانی دڕندانەی نایاسایی تیرۆرکردنی سلێمانی واژۆکردووە.

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لێدوانی لەسەر ئەو وێنەیەدا و، وێنەی سلێمانی بە مەهسا ئەمینی گۆڕی و، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەرەکەیدا نووسی: “ڕەنگە پێت وابێت ئێوە جیهان دەخەڵەتێنن، بەڵام ئەوە هەموو شتێکە کە ئێمە دەیبینین”.

ڕەنگە بە دڵت بن