بە تۆمەتی لێدانی توند لە کچە تەمەن سێ ساڵەکەی، دادگای بلیکینگ بڕیاریدا دەستگیر بکرێت، پاش بڕیارەکە، دایکەکە دەستی بە گریان کرد.
ئەو ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، کاردانەوە و تووڕەیی سویدییەکانی لێکەوتەوە، کە تێیدا دایکێک زۆر بە توندی لە کچە تەمەن سێ ساڵەکەی دەدات و، لەناو کەفاودا پاڵیدەخات، پۆلیس توانی بە خێرایی ژنەکە بناسێت و دەستگیری بکات، هاوکات خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەجێ منداڵەکەیان هەڵگرتەوە.
پارێزەری دایکەکە، مارکۆس سیگەرسترۆم، وتی: “ئەو دان بەوەدا دەنێت کە لێدانی پلە یەکی ئاسایی بەرامبەر کچەکەی بەکارهێناوە، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە لێدانی توندی بەکارهێنابێت.
ڕۆژی سێشەممە، پۆلیس ژنێکی دیکەی بەتۆمەتی تێوەگلانی توند و تیژی لە هەمان کەیسدا دەستگیر کرد، بەڵام دواتر ئازادکرا.
جێی باسە، تا ئێستا نازانرێت کێ گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە، کە بووە هۆی ئاشکرابوونی ئەو دایکە.