کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری پشتگیری ئۆکرانیا بە پێدانی 18 ملیار یۆرۆ دەکات

یەکێتی ئەوروپا بەنیازە لەساڵی 2023 بەبڕی 18 ملیار یۆرۆ پشتگیری ئۆکرانیا بکات، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین، ئەم هەفتەیە پلانی هەیە پێشنیارێک پێشکەش بکات بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا.

کۆی بەهاکە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە یەکێتی ئەوروپا بۆ ساڵی داهاتوو یارمەتی دارایی تا 1.5 بلیۆن یۆرۆ بۆ هەر مانگێک دابین دەکات، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: “پشتگیری لە شێوەی قەرزی درێژخایەن پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکرێت، هەروەها پشتگیریکردن لە چاکسازییەکانی ئۆکرانیا و ڕێگاکەی بەرەو ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “ئەو پاکێجەی پارەدان کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دابین دەکرێت، پێویستە هاوتا بێت بە پشتگیری هاوشێوە لەلایەن بەخشەرە گەورەکانی ترەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن