سایبەرنیوز ئاشکرای کرد، واتساپ، یەکێ لە تۆڕە لاوەکییەکانی مێتا، بە زانیاری تایبەتی نزیکەی 500 ملیۆن بەکارهێنەر لە 84 وڵاتدا، تووشی گەورەترین پێشێلکاری داتا لە مێژوودا بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی هاککردنەوە.
بەگوێرەی هەواڵی سایبەرنیوز، فرۆشیارانی داتا زانیاریان هەیە لەسەر نزیکەی 32 ملیۆن بەکارهێنەری ئەمەریکی، هەروەها داتای ملیۆنان بەکارهێنەری میسر و ئیتالیا و فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو و ڕوسیا و هیندستانیش هەیە.
ئەوان هەروەها داتای ئەمەریکا بە ٧٠٠٠ دۆلار پێشکەش دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان داتاسێتی بەریتانیا بە ٢٥٠٠ دۆلار پێشکەش دەکەن.
واتساپ ئەو بانگەشانە ڕەتدەکاتەوە و لەڕێگەی وتەبێژی کۆمپانیاکەوە دەڵێت، کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ دزەکردنی داتا لە واتساپەوە، جەختی کردەوە کە ئەو دەنگۆیانەی لە سایبەرنیوز بڵاوکراونەتەوە بنەمان.
بەڵام کاتێ سایبەرنیوز پەیوەندی بە فرۆشیارێکەوە کرد بۆ سەلماندنی، لیستی ١٠٩٧ ژمارەی تەلەفۆنی بەریتانیای بۆ دابین کرد، دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەیری ژمارەکانیان کرد و دڵنیا بوونە کە هەموویان هی ئەژمێرەکانی واتسئاپ بوون. هاککەرەکان ئاشکرایان نەکرد کە چۆن گەیشتوون بەو زانیارییە کەسیانە لە رێی ژمارەی واتساپەکانیانەوە.