پەنابەرێک 16 ساڵ زیندانی و دیپۆرتکردنەوەی سزا دەدرێت

دادگای ناوچەی مالمۆ ڕایگەیاند، کڕیارێکی سێکسی تەمەن 23 ساڵ، بەهۆی هەوڵی کوشتنی ئافرەتێک لە سوید، بە 16 ساڵ زیندانی پێبژاردنی مادی و دیپۆرتکردنەوەی سزادرا.

پەنابەرە گەنجەکە هێرشی کردۆتە سەر ژنەکە و چەقۆی لە گەروو و گەدەی ژنەکە داوە، پێش ئەوەی پەنابەرەکە خۆی ڕزگار بکات، ژنەکە هاواری یارمەتیدانی کردووە.

جێنی ڤۆگلبێرگ پارێزەری سکاڵاکار بۆ دی ئێن داگنس نایهتەر گوتی: من هەرگیز ئەو توندوتیژیە بێمانایەم نەبینیوە.

بەگوێرەی سزاکە، دەبێ پەنابەرە تۆمەتبارەکە نیو ملیۆن کرۆن وەک قەرەبووکردنەوەی ئافرەتەکە بدا، هەروەها بەپێی سزاکە وێڕای تەواوکردنی 16 ساڵ لە گرتووخانە دواتریش بۆ وڵاتەکەی خۆی دیپۆرت دەکرێتەوە و، بەهیچ شێوەیەکیش رێی پێنادرێ بۆ هەتا هەتا بچێتەوە سوید.

جێی باسە، میدیاکانی سوید ناو و نەتەوەی ئەو پەنابەرەیان بڵاو نەکردۆتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن