نینا گریگۆری سەرۆکی ئاژانسی پەنابەری ئەوروپا ڕایگەیاند، کە پێشبینی دەکات رێژەی پەنابەران بەردەوام لە زیادکردندابن لە یەکێتی ئەوروپا.
گریگۆری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی گرووپی میدیایی ئەڵمانی “فونکێ” کە ئەمڕۆ (دووشەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2022) بڵاویانکردۆتەوە گوتی: “زۆر ڕوونە کە زیادبوونی ژمارەی بەرنامەکان لە داهاتوویەکی پێشبینیکراودا بەردەوام دەبێت، نائارامی و هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی جیهانی تایبەتمەندییەکانی ئەمڕۆی جیهانە و بەداخەوە کاتی نین”.
گریگۆری ئەوەشی خستەڕوو، کە پەرەسەندنە جیۆپۆلەتیکیەکان لەساڵی 2021 و 2022 کاریگەری ڕاستەوخۆی بووە لەسەر پێویستی پاراستنی نێودەوڵەتی و، بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوارەبوون بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی 790,000 داواکاری پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپا لەنێوان کانوونی دووەم و ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پێشکەش کراون، ڕوونیکردەوە کە ئەم ژمارەیە 54٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە ماوەی هەمان کات لە ساڵی 2021، بەڵام ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ژمارەیە هێشتا لە خوار ئەو ئاستانەوە بووە، کە لە ساڵی 2015 و 2016دا لە کاتی لوتکەی لێشاوی پەنابەران بۆ ئەوروپا روویدا.
کەمبوونەوەی پەرۆشی هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی پەنابەری ئەوروپا، زۆربەی پەنابەران لە سوریا و ئەفغانستان و تورکیاوە هاتوون، بەم دواییانە ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیاش زیادی کردووە، ئەو پەناخوازانەی لە ئۆکرانیاوەن پێویست ناکات بە رێککارەکانی پەنابەری درێژ لە ناو یەکێتی ئەوروپادا بن، لەو شوێنەی کە لە سەرەتای شەڕی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا مافی مانەوەی کاتییان پێ بەخشراوە.
گریگۆری گوتی چالاککردنی ڕێبازی پێدانی مافی کاتی، ڕێگر بووە لە ڕووخانی سیستمی پەنابەرێتی نەتەوەیی ئەوروپا، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ملیۆنان ناونووسین سیستمی تۆمارکردنی ئەوروپایان خستۆتە ژێر فشاری توندەوە.