ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا بۆ چەند مەبەستێک کۆبوونەوە

بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە بەرنامە و کاری ساڵی نوێ و، کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕووداوی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، کۆبوونەوە.

بەسەرپەرشتی ئەندازیار سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا و، بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێی پرۆگرامی ZOOM، بە ئامادەبوونی دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگری بەرپرسی ناوەند و، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەند لەسەر داڕشتنی بەرنامە و کاروچالاکییەکانیان بۆ ساڵی نوێ کۆبوونەوە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، جەختکردن بوو لەسەر سەرخستن و کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها بڕیار لەسەر دروستکردنی چەند ناوەندێکی دیکە و کارکردن بۆ دامەزراندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا خرایە بەرنامەی کار، هاوکات دروستکردنی لیژنە تایبەتەکان و چەند پرسێکی دیکە بڕیاری پێویستیان لەسەردرا.

جێی باسە، لەکۆتاییدا بڕیار لەسەر کات و شوێنی کۆبوونەوەیەکی گشتی درا، کە تەواوکەری ئەم بەرنامەیەبێت ، ئەوەش بۆ داڕشتنەوەی کارەکان و چەند لیژنەیەکی پێویست  تا کارا بکرێن.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن