جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە ناساندنی کتێب و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیر و رووناکبیری کوردی ئەرمینیا لە کۆڵن دەکات.

لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی کۆمکار لە کۆڵن، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندێکی یاوەری، بەشداری مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی کتێب و بەرهەمەکانی نووسەر و شاعیر و رووناکبیری کوردی ئەرمینیا، بۆیک عەسکەر-یان، کرد.

بۆیک عەسکەر لەساڵی 1941ە و لە خێزانێکی ئێزدی گوندی قۆندێکسازی ئەرمەنستان لەدایکبووە، لە گوندەکەی خۆی چووەتە قوتابخانە و دواتر لە گوندی ئێلیگێز ئەو بەردەوام بووە لە خوێندن و، لە یەریڤانیش ئابووری خوێندووە و، چەندین وتاری بە زمانی ئەرمەنی نووسیوە.

جێی باسە، کۆمەڵەی کۆمکار لە کۆڵن هەستابوون بە سازدانی سیمینارەکە، کە تێیدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، هاوکات نووسەر و چالاکوانانی کورد و کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان بەشداری بوون.

ڕەنگە بە دڵت بن