پەنابەرانی ئەم دوو وڵاتە زۆرترین چانسی وەرگرتنی پەنابەرییان هەیە

لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ژمارەی داواکاریی پەنابەری لەئەڵمانیا زیادیکردووە، هەروەها ڕێژەی قبوڵکردن و پێدانی مافی مانەوەش بۆ ئەو کەسانەی داوایان کردووە، گەیشتۆتە ئاستێکی بەرز، بەتایبەتی بۆ پەنابەرە سوری و ئەفغانستانییەکان.

زۆرترین رێژەی پێدانی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا، بەو کۆچبەرانە دراوە، کە وڵاتەکانیان شەڕیان تێدایە، وەک سوریا و ئەفغانستان، کە ڕێژەی پێدانی مافی پەنابەرێتی پێیان، لەسەدا 90.3 بۆ سوریا و لەسەدا 83.5 بۆ ئەفغانستان.

بەهۆی زیادبوونی داواکارییەکانی پەنابەری لە ساڵی ڕابردوو، داوا دەکرێت ڕێوشوێنی توندتر وەک بەهێزکردنی پاراستنی سنووری یەکێتی ئەوروپا بکرێت، تا ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گەیشتنی کۆچبەران و پەناخوازان بۆ ئەوروپا.

ڕەنگە بە دڵت بن