ئەکرەم خامۆش
بەرلین ٢٠٢٢/٨/٢٤
لە٭کەروێشکەی ملە و مەیلی
ئەهریمەنانەی هەر جاهو شکۆیەکدا
لەگۆبەندی ئاڵقەزیکری
دوژمنانەی هەر شمشێرو چەقۆیەکدا
پارچەکانمان ، کەیەکتری نەگرنەوە
؟؟؟؟ لەکۆیەکدا .. لەخۆیەکدا
چۆۆۆۆن خوێن دەبرینمان دەوەستێ
دەسی بەدکار ..
باهەزاران جۆگەلەشمان
ڵێ هەڵبەستێ ..
لەهەزاران هەزار هەزار پێچ و لێوار
چاوبڕکێمانە دەگەڵ یەک
تا سەرەوخوار
لەشوێنێ تێکدەکەینەوە و..
دەبینەوە بەیەک روبار
بەیەک روبار
بەیەک روبار !!!!
٭کەروێشکە واتە شەپۆلی پەڵەگەنمی
بەر شنەبا ..ئاماژەیە بۆ گەمەی حەزی
نەیارە .
ـ پێشکەشە بە یەکگرتنەوەی هە