شاندێکی هەردوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا و هۆڵەندا، بە مەبەستی هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوەی، سەردانی شاعیرێکی کوردستانیان لە وڵاتی هۆڵەندا کرد.
رۆژی دووشەممە، رێککەوتی 1ی جۆزەردانی 2723ی کوردی، بەرانبەر بە 23ی مەیی 2023ی زایینی، کاتژێر 00 :17 شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، کە پێکهاتبوون لە خاتوو چیمهن نهقشبهندی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و، ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نیدەرلاندی K.N.V.S(هۆڵەندی، لە شاری زاندامی هۆڵەندا، سەردانی شاعیری کورد غەریب خورماڵییان کرد.
سەردانەکە بە مەبەستی بە سەرکردنەوە و پێزانینی بوو بۆ ماندووبوونی شاعیر غەربی خورماڵی، هاوکات لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە پێشوازی و میواندارییەکی گەرمیان لە شاندەکە کرد.
جێی باسە، لە میانەی سەردانەکەدا وتووێژ و راگۆڕینەوە لەسەر ناساندنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان کرا.