ئیدارەی مانچستەریۆنایتد بۆ سەپاندنی سزا توندەکانی سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەوەش بەهۆی ئەو چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەی، کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامی دا و هێرشی کردە سەر ڕاهێنەر ئیریک دە هاگ و بەرپرسانی یانەکە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “میترۆ”ی بەریتانی، یانەکە سزایەک بەسەر ڕۆناڵدۆدا دەسەپێنێت کەمتر نەبێ لە یەک ملیۆن پاوەند، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو لێدوانە ڕەشەبایانەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد دەستی پێکردووە.
ڕۆناڵدۆ دوو هەفتەی ڕابردوو سزا درا، کاتێ ڕەتیکردەوە وەک بەدیلێک بەرامبەر تۆتنهام یاری بکات.
پێشبینی دەکرێت ئەمجارە یونایتد هەمان کار لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات و، ڕووبەڕووی سزایەکی دیکەی نزیکەی 1 ملیۆن پاوەند، یا نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلاری بکاتەوە.
جێی باسە، ڕۆناڵدۆی براوەی پێنج جار بالۆن دی ئۆر، پێدەچێت دوایین یاری خۆی بۆ یانەکە بکات.