ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوە لە دژی تاوانبار حەمید نوری کە ڕووبەڕووی تۆمەتی کوشتن و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بووەتەوە بۆ ئەو کردەوانەی کە زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوبەر لە ئێران و، دژ بە بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی ئەنجامی داون.
پەیامنێری تەلەفزیۆنی سویدی ستێنا بلومگرین گوتی: حەمید نوری لەکاتی بیستنی بەیانی ئەمڕۆدا بە بەردەوامی دادوەری دەپچڕاند و وای لە دادوەر کرد، کە هەڕەشەی کردنەدەرەوەی لە ژووری دادگا لێبکات، ئەگەر بەردەوام بێت لە پچڕاندنی دادوەر.
نوری تەمەن 61 ساڵی لەلایەن دادگایەکی ستۆکهۆڵم تاوانبار کرا، بەوەی لە هاوینی ساڵی 1988دا سزای زیندانی هەتاهەتایی و لەسێدارەدانی بەسەر زۆرێک لە زیندانیانی سیاسیدا سەپاندووە.
دادگاییکردنی حەمید نوری یەکێ بوو لە گەورەترین جۆری خۆی لە سوید، کە ماوەی 92 ڕۆژ لە دانیشتنەکانی دادگایەکی ستۆکهۆڵم بەردەوام بوو و، 70 داواکاری گشتی و شایەتحاڵی سەرتاسەری جیهان گەواهیدەری بوون.
داواکاری گشتی گوتیان ئەو لەسێدارەدانانە وەک بەشێک لە شەڕی ئێران و عێراق ئەنجام دراون، چونکە ئەو گرووپە سیاسییەی کە چەندین بەندکراو هاوسۆزییان لەگەڵ عێراقدا بووە.
لە تشرینی دووەمی 2019دا لە فڕۆکەخانەی ئارلاند پۆلیسی سوید حەمید نوریان دەستگیر کرد، کە لەلایەن هەندێ میدیای سویدییەوە بە “بکوژ” وێناکراوە.
گەواهیدەران ڕایانگەیاند، زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوبەر دەنگی حەمید نوری لە “ڕاڕەوی مەرگ” لە ناو زیندانی گۆردەشت-ی ئێراندا دەنگی خۆی بەرز دەکردەوە و، ناوی ئەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەدا سەپێندرابوون رادەگەیاند، زیندانیانی سیاسی بە وریاییەوە لە خانەکانیانەوە گوێیان لێدەگرت بەو هیوایەی کە ناوەکانیان لە لیستی ئەوانەدا نەبێت.
وردەکارییەکانی چیرۆک
لە شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979ەوە، ئێران بەشێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕاوە و، ئیتر هەر ئەو وڵاتە نییە کە چەندین هاوڵاتی تێیدا گەورە بوون، خومەینی ڕابەری باڵای شۆڕش پێگەی خۆی لە دەستەڵاتدا توند کرد و، بەتوندوتیژی بەرەنگاری ڕکابەرەکانی بوویەوە.
لەساڵی 1981دا ئێران چووە ناو شەڕێکەوە لەگەڵ عێراقی سەدام حوسێن، لە قۆناغی کۆتایی جەنگدا، ئێران کەوتە بەر هێرشی هەمەجۆر لەلایەن باڵی سەربازی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران، خومەینی فتوایەکی دژی ئەو گەنجانە دەرکرد کە چوونە پاڵی و هاوسۆزانی گرووپە چەپەکانی تر و هێزەکانی دیکەی بەرهەڵستکاری ئێران، بەهەزاران کەس دەستگیرکران و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا، دوای هێرشێک لە هاوینی 1988 خومەینی فەرمانی بە لەسێدارەدانی هەموو ئەو بەندکراوانە کرد.
بە وتەی داواکاری گشتی و گەواهیدەران، حەمید نوری یاریدەدەری جێگری داواکاری گشتی زیندانی گۆردەشت بووە و، لەنزیکەوە کاری لەگەڵ ئەو گرووپە کەسانە کردووە، کە فەرمانی مردنیان دەرکردووە، ئەو گرووپەی دواتر بە “دەستەی مردن” ناسراون، حەمید نوری لە زینداندا پۆستی سەرکردایەتی هەبووە.
بەگوێرەی ئەو تۆمەتە، نوری لێپرسینەوەی لە زیندانییەکان کردووە و ئەشکەنجەی داون و، دەستنیشانی کردووە پێویستە کێ ڕووبەڕووی مەرگ ببێتەوە، ناوی ئەو کەسانەی بانگ کردووە کە پێش چاوبەستکردنی زیندانییە تۆمەتبارەکان دەکوژرێن و، دەیانبەنە شوێنی لەسێدارەدان، هەروەها سەرپەرشتی تەقەکردنی تیمەکانی کردووە بە تەقەکردن.
بەپێی گەواهیدەرەکان، حەمید نوری پێشتر بەکەسانی هەڵواسراوی دەگوت کە ئارەزووی ئەوە دەکات خۆی کورسی لە ژێر قاچیان لێ بدا کاتێ لەسێدارە دەدرێن.
پۆلیسی سوید چی لەگەڵی هەیە؟
لە 5ی تشرینی دووەمی 2019دا، ئیمەیڵێک بۆ پۆلیسی سوید نێردراوە، کە زانیاری تایبەتی تێدابوو و ناوی “لوتکەی نهێنی” بووە.
نێرەرەکە کۆمپانیایەکی یاسای بەناوبانگی بەریتانی بوو، کە لەلایەن پرۆفیسۆرێکی پێشوو لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەڕێوەدەبرا، ئیمەیڵەکە داوای لەپۆلیسی سوید کرد کە لێکۆڵینەوەیەک لە دژی حەمید نوری بکات، لەسەر ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
دەرکەوت کە دەستەڵاتی دادوەری سوید هیچ دەرفەتێکی ڕاستەقینەی نابێت بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان، کە 30 ساڵ پێش ئێستا لە ئێران ئەنجامدراون بەبێ ئەوەی گومانلێکراوێک لە ژێر چاودێریدا بێت، هەرچۆنێک بێت لە نامەکەدا هاتووە: “ئێمە زانیاریمان پێگەیشتووە کە هاوڵاتی ئێرانی حەمید نوری گومانلێکراوی کۆمەڵکوژی 1988ی زیندانە لە 8 یان 9ی تشرینی دووەمی 2019دا گەشتی سوید دەکات”.
نوری لە 9ی تشرینی دووەم هات بۆ سوید و لە فڕۆکەخانەی ئارلاند لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
داواکاری گشتی کریستینا کارلسۆن و مارتینا ڤینسلوو دەستیان بەسەر کەیسەکەدا گرت، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوەکان، داواکاری گشتی تۆمەتیان تۆمار کرد و لێکۆڵینەوەکە چەندین هەزار لاپەڕەی گەواهی وردی لەسەر تاوانبارکردنی حەمید نوری بە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵدا دابەشکرد.
داواکاری گشتی گفتوگۆیان کرد کە سوید ناچارە دادگاییەکە ئەنجام بدات، چونکە تۆمەتەکان زۆر جدی بوون.
لەوکاتەوەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە دادگاییکردنەکە دەستی پێکردووە، حەمید نوری ئێستا تۆمەتە جدییەکانی بەرامبەری ڕەتکردۆتەوە و دەڵێت تەنانەت لە شوێنی تاوانەکەشدا نەبووە، پارێزەرانی بەرگری وتیان هەژماری گەواهیدەرەکان باوەڕپێکراو نین و نابێت سوید ڕەچاوی کەیسەکە بکات.
سەرنجی نێودەوڵەتی
کەیسەکە سەرنجی زۆری نێودەوڵەتی پێگەیشتووە و میدیای عەرەبیش بە سەرنجەوە بەدواداچوونیان بۆ کردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی پۆستی سەرۆککۆماری ئێرانی گرتە دەست، کە ژمارەیەک لە گەواهیدەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تۆمەتباری دەکەن بە یەکێک لەو چوار دادوەرەی سزای لەسێدارەدان و مردنی بۆ زیندانیانی سیاسی دەکردووە.
ڕەئیسی بە بەردەوامی بێتاوانی خۆی دووپاتکردەوە هەرچۆنێک بێت گوتی لەو ماوەیەدا فەرمانی لە خومەینی ڕێبەری ئێران وەرگرتووە و، دانی بەوەدا ناوە کە کوشتنە بە کۆمەڵەکان پاساویان بۆ دێت کاتێک فەتوا دەردەکرێت.