سوید: ژنێک بەتۆمەتی بەزۆر هاوسەرگیری پێکردنی کچەکەی لەگەڵ داعشێک دادگایی دەکرێت

سوید: بەتۆمەتی بەزۆر هاوسەرگیری پێکردنی کچەکەی لەگەڵ داعشێک دادگایی دەکرێت

ژنێکی سویدی بە تۆمەتی بەزۆر هاوسەرگیری پێکردنی کچەکەی لەگەڵ ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا دادگایی دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسن، ئەو ژنە 56 ساڵە خەڵکی ستۆکهۆڵمە و تۆمەتبارە بەوەی، کە هانی کچەکەی داوە تا هاوسەرگیری لەگەڵ تیرۆریستێکی داعشی سویدی لە سوریا بکات.

لەساڵی 2013دا گوایە ئەو ژنە و دوو کچەکەی، کە تەمەنیان 10 ساڵ بووە بردوونی بۆ سوریا، بۆ ئەوەی بچێتە ناو داعشەوە، لەکۆتایی ساڵی 2013دا، بەگوێرەی تۆمەتەکە، رێکخستنێکی بۆ یەکێ لە کچەکانی کردووە، کە لەگەڵ داعشێکی تەمەن 30 ساڵیدا هاوسەرگیری بکات.

دەستەڵاتدارانی سوید، لە مانگی نیساندا ئەو دوو کەسەیان بە گومانی تاوانی جدی دەستگیر کرد، کە لە سوریا لە نێوان ساڵانی 2013 و 2015دا ئەنجامیان داوە.

دایک و زاوای لە بەهاری ڕابردووەوە دەستگیرکراون

ژنان تۆمەتبارن بە کەیسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، هاوسەرگیری زۆرەملێ، یارمەتیدان و وروژاندنی دەستدرێژی سێکسی توند

لەحاڵەتی پیاوێکدا بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمرۆڤ و هاوسەرگیری زۆرەملێ و چەندین حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو کچە

ڕەنگە بە دڵت بن