کۆمپانیای “ئەپڵ”ی ئەمەریکی، دیزاینێکی نوێی بۆ تابلێتەکەی “ئایپاد” ئاشکرا کرد، کە بە چوار ڕەنگی چالاکەوە دیزاینکراون.
ئەپڵ لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا وێنەی ئایپادە نوێکەی بڵاوکردەوە، کە بە لێوارە تەختەکانەوە هاتووە و ڕەنگی: زیوی، زەرد، پەمەیی و شینن.
ئەمە دەیەمین نەوەی ئایپادەکانی ئەپڵە.
ئاشکراکردنی دیزاینە نوێیەکە بەبێ مەراسیمێک دێت، جیاواز لەوەی مانگێ لەمەوبەر ڕوویدا، کاتێ ئەپڵ دوایین ئامێرەکانی خۆی ڕاگەیاند، بەتایبەتی زنجیرەی ئایفۆنی 14.
ئامێرە نوێکە تایبەتمەندی باشتری هەیە لە پێشووەکانی، وەک توانای خێراتر بۆ پەیوەندی کردن بە ئینتەرنێتی وایەرلێس و پشتگیری بۆ تەختەکلیلی جادوویی، کە پانێڵێکە بە ئامێری ڕەسەنەوە لکێندراوە بۆ ئەوەی پرۆسەی تایپکردن ئاسان بکات، ئەمەش وەک لاپتۆپێک دروستی دەکات.
ئەم ئامێرە تەکنەلۆژیای نەوەی شەشەمی “وای فای 6″ی هەیە، کە خێراییەکی بەرزە بۆ گرێدان بە ئینتەرنێتەوە.
.ئامێرەکە، پاترییەکی هەیە کە توانای کارکردنی هەیە بەبێ ئەوەی چارجی بکەیت بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو بەبێ بارگاویکردنەوە.
قەبارەی شاشەکە ١٠.٩ ئینجە، لە کاتێکدا وەشانی پێشوو ١٠.٢ ئینچ بوو.
شاشەی نوێ جۆرێکی “ڕیتینای شل”ە، کە جیاوازی بەرز و درەوشانەوەی بەرزە، و گاموتی ڕەنگەکەی ڕەنگی دەوڵەمەند و زیندوو دابین دەکات.
کامێرای پێشەوە نوێکراوەتەوە بۆ ئەوەی زۆر پان بێت بە روونکردنەوەیەک تا 12 مێگابایت، دەکەوێتە قەراغی ئاسۆیی ئامێرەکەوە بۆ ئەزمونێکی باشتری پەیوەندی ڤیدیۆیی، لە کاتێکدا کامێرای دواوە نوێکراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ڤیدیۆکانی 4K تێپەڕێنێت.
ئەپڵ وتی ئامێرە نوێیەکە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا لە کۆگاکاندا بەردەست دەبێت.
ئامێرە نوێکە بەردەستە بۆ نرخێک کە بە 449 دۆلار دەست پێدەکات بۆ ئەو ئامێرانەی 64 گیگابایت میمۆری هەیە، لە کاتێکدا تەختەکلیلی جادوو بە 249 دۆلار نرخەکەیە.
ئەمە بەو مانایە دێت کە ئەپڵ نرخەکانی بەرزکردۆتەوە، چونکە ڤێرژنە کۆنەکان نرخێکیان بە 329 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.