داواکاری گشتی ئافرەتێکی تەمەن 29 ساڵی بە ئاگرتێبەردانی سێ چێشتخانەی ستۆکهۆڵم تۆمەتبار کرد، کە لە مانگی شوباتدا ئەنجامی داون و، تێیدا زیانەکانی بە 14 ملیۆن کرۆن خەمڵێندراوە.
سێ رووداوەکە لە زستانی ڕابردوودا ڕوویانداوە و، یەکێ لە خواردنگەکان، چێشتخانەی ئەندەربار بووە لە لیلیهۆلمێنی باشووری ستۆکهۆڵم، ئافرەتەکە دانی بەوەدا ناوە کە چێشتخانەکەی سووتاندووە، ئەوەش لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی کحولدا بووە.
دوای دە ڕۆژ لە ئاگرەکەی لیلهۆلمێن، لە 14ی شوبات، ژنەکە بە پێی تاوانبارکردنەکە، چێشتخانەی جۆزێفیناس-یشی لە دۆرگوردن سووتاندووە و، ئاگرەکە سێیەکی ڕێستۆرانتەکەی وێران کرد، کە زیاتر لە نۆ ملیۆن کرۆن زیانی بەرکەوتووە.
سێ ڕۆژ دواتر، ئەو ژنە هەوڵی سووتاندنی بەلەمی چێشتخانەی پاتریسیای داوە، بەڵام زیانەکە سنووردار بوو، بەوپێیەی توانیان بە خێرایی ئاگرەکە بکوژێننەوە.
داوای بژاردنی زیانەکانی سێ ڕێستۆرانتەکەی لێدەکرێت، کە بە کۆی گشتی نزیکەی 14 ملیۆن کرۆنە و، دادگاییکردنەکەیشی لە 14 و 17ی نۆڤەمبەر، لە دادگای ستۆکهۆڵم ئەنجام دەدرێت.