پشیلە یەکێکە لە ئاژەڵە بەناوبانگەکانی جیهان، توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی میسۆری ئەمەریکا، ڕوونی کردۆتەوە، کە یەکەم شوێن پشیلەیان ماڵی کردووە کوێیە.
ئەمە ئەو شتەیە کە توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی میسۆری چاودێری کردووە و ڕوونی کردەوە، پەیوەندی بە هەرێمێکەوە هەبووە کە ئێستا وڵاتێکی عەرەبییە و، سەرەتا ئەوان پشیلەیان ماڵی کردووە.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە: مێژووی یەکەم ماڵیکردنی پشیلە، دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا، لە لە نزیکە لە عێراقی ئێستا.
پشیلەکان لەلایەن جووتیارانەوە ماڵیکراون، لەنێوان 12000 تا 8000، بەڵام پێشتر بۆچوونەکان وابوون، کە میسرییە کۆنەکان یەکەم کەس بوون، کە پشیلەیان ماڵی کردبێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، زانایانی زانکۆی میسۆری وتیان، کە مرۆڤ یەکەمجار ئەوانەی پشیلەیان ماڵی کردووە، لە هەرێمی بەپیتی دەوروبەری ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بوون.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە: “بە پێچەوانەی ئەسپ و ئاژەڵەکان کە ماڵی کردنیان بەهۆی پێویستیان بووە، پشیلەکان تاکە ئاژەڵن تەنیا بۆ جوانی ماڵی کراون.
بۆ توێژینەوە نوێیەکە، نموونەیان لە زیاتر لە 1000 پشیلەی بە رەچەڵەک ئۆراسیا، لەگەڵ 4 پشیلەی کێوی ئەفریقی و، 10 پشیلەی کێوی ناوخۆیی و ئەوروپی وەرگرتووە، دواتر نزیکەی 200 نیشانەی جیاوازی بۆماوەییان بەراورد کرد، ئەنجامەکان دەریانخست، کە ڕەچەڵەکەکانی “پشیلەی ماڵی” لە حەوزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتوون، پاشان بڵاوبوونەتەوە بۆ دوورگەکانی دراوسێ و بەرەو باشوور و، کەناری شام بۆ دۆڵی نیل، هاوکات پشیلەکان کۆچیان بۆ ئەوروپا و ئەمەریکاش کردووە، ئەوەش لەڕێی بازرگانی و کۆچی مرۆڤەکاندا بووە.