ئەو پێنج خۆراکەی دەبێ کەم بخورێن

ژیانێکی ناتەندروست و خواردنی زیانبەخش، هۆکاری سەرەکی هەوکردنن کە بەرگری جەستە لاواز دەکات.

بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن، پسپۆڕان و توێژینەوەی پزیشکی، پێشنیاری کۆمەڵێک خواردن دەکەن، کە دەبێت وازیان لێ بهێنرێت، یا کەم بکرێنەوە:

شەکر

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر شەکر، دەتوانێت فشاری خوێن بەرزبکاتەوە و هەوکردنی درێژخایەنیش زیاد بکات، کە بە هۆکاری کۆمەڵێک نەخۆشی دادەنرێت.

خوێ

توێژینەوەیەکە پێشنیاری ئەوە دەکات، کە زیادەکردنی خوێ بۆ ئەو خواردنانەی دەیخۆین، کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری هەیە و دەبێتە هۆی هەوکردنی سیسەکان.

ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، یا کێشەی دڵیان هەیە، کاتێ خوێی زۆر بۆ خواردنەکانیان بەکار بێنن، زیاتر تووشی هەوکردن دەبنەوە.

بەگوێرەی ئێن دی تی ڤی، پسپۆڕان و شارەزایان، پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بەکارهێنانی خوێی ڕۆژانەمان لە کەوچکێکی چا تێپەڕ نەکات.

گۆشتی سوور

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری خۆراک و تەندروستیدا بڵاوکراوەتەوە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی کێشەی دڵ و زیادبوونی کۆلیسترۆڵ، دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی درێژخایەن، کە هەموویان پەیوەندیان بە هەوکردنەوە هەیە.

خواردنەوە کحولییەکان

توێژینەوەیەکە دووپاتی دەکاتەوە، کە خواردنەوە کحولییەکان دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕیخۆڵە و لاوازکردنی توانای بەرگری جەستە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشیی مەترسیدارتر.

خواردنە پرۆسەکراوەکان

خواردنە پرۆسەکراوەکان وەک بیسکویت و چوکلێت و پیتزا، چەوری ناسروشتی تێدایە، کە کۆلیسترۆل لە لەشدا زیاد دەکات و، کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکانی جەستە بە دڵیشەوە هەیە، هەلی تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات.

ڕەنگە بە دڵت بن