ئەمڕۆ سێشەممە، بنکەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی کۆنگرنگرێس لە هەندێ ویلایەتەکانی ئەمەریکا کرایەوە.
بنکەکانی دەنگدان لە کەناری ڕۆژهەڵات، لە کاتژمێر ۱۱:۰۰ ی پێش نیوەڕۆ کرانەوە، هەروەک پێشبڕکێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران ڕوودەدا، زیاتر لە 40 ملیۆن کەس لە سەرانسەری وڵاتدا دەنگیان داوە.
435 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سێیەکی 35 سیناتۆر لەکۆی 100 جێگر هەڵدەبژێردرێن.
کۆمارییەکان پێویستە تەنیا 6 کورسی زیادە لە ئەنجومەنی نوێنەران و کورسییەکی زیاتر لە ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی زۆرینە لە کۆنگرێسدا، لە کاتێکدا چاودێران ئەم هەڵبژاردنانە بە هەبوونی دەرەنجامێکی گرینگ بۆ خولی دەستەڵاتی ئەمەریکا و بڕیارەکانی داهاتووی دەزانن.