کۆب 27: بۆ پاراستنی زەوی جیهان ساڵانە پێویستی بە دوو تریلیۆن دۆلار هەیە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پشتگیرکراو لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاراستن و بەرەنگاربوونەی کەشوهەوا و، بەزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان، تا ساڵی 2039، ساڵانە پێویستی بە دوو تریلیۆن هەیە، ئەمەش لەسەر وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازی و گەشەندوو پێویستە هاوکاربن بۆ ئەوەی هەسارەی زەوی پارێزراوبێت، ئەمەش یەکێکە لەو داواکارییانەی کۆب 27 لە بەریتانیا و کۆبوونەوەی لوتکەی میسر2022.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانەی لوتکەی COP27ی سەرانسەری دەوڵەت و حکومەت لە کۆنفرانسی کەشوهەوای شەرم ئەلشێخی میسر ڕایگەیاند، کە کێشەی کەشوهەوا لە سەردەمی ئێستادا زۆر گرینگە، داوایکرد کە پێویستە فشار بخەنە سەر وڵاتان، تا هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی زەوی بکەن، بەتایبەت چین و ئەمەریکا، کە پیسترین ژینگەی جیهانن، هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، داوای کرد فشار بخرێتە سەر وڵاتانی دەوڵەمەندی نا ئەوروپی، بۆ ئەوەی پشکی خۆیان بۆ پاراستنی کەشوهەوا بدەن بۆ یارمەتیدانی وڵاتە هەژارەکان، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا.

گوتێرس لە شەرم ئەلشێخ و لەبەردەم نزیکەی سەد سەرکردەی وڵاتان و حکومەتەکان، جەختی کردەوە، کە مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی بژاردەی هاوکاری، یا وێرانکاری دەبێتەوە، یان پەیمانێکە لەسەر هاوخەمی کەشوهەوا، یانیش پەیمانێک بۆ خۆکوشتنی بەکۆمەڵ.

هەرلەنێوەندی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆب 27، ئۆلاف شولتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەڵێنی دا، کە یارمەتی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی دارستانەکان بۆ دوو ملیار یۆرۆ فراوان بکات.

هەروەها شولتز بەڵێنیدا کە وڵاتەکەی بە 170 ملیۆن یۆرۆ بەرنگاربوونەوە و دروستکردنی قەڵغانێکی پاراستنی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان لە کارەساتی کەشوهەوا دابین دەکات، وا دانراوە تا ساڵی 2025 لە 5.3 ملیار یۆرۆوە بۆ 6 ملیار یۆرۆ زیاد بکرێت،
بەگوێرەی سایتی دی ڤی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسی جیهانی کەشوهەوا لە گلاسگۆ (COP26)ی ساڵی ڕابردوو، ئەڵمانیا بەڵێنیدا بڕی یەک ملیار یۆرۆ بۆ پاراستنی دارستانی جیهانی لە نێوان ساڵانی 2021 و 2025دا دابین بکات.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە 06.10.2022 کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوا کۆب 27 لە شەرم شێخی وڵاتی میسر، بە ئامادەبوونی پتر لە 100سەرۆکی وڵاتان بۆ ماوەی دوو هەفتە گفتوگۆ لە بارەی کەشوهەواو دەکرێت و، جیهان چاوەڕوانی بڕیارەکانی ڕزگارکردنی هەسارەی زەوییە، هاوکات ڕێگا چارەیەک بۆ پیسنەبوونی ژینگەش بدۆزنەوە.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن